پاڕكی گه‌وره‌ی لوكسێمبۆرگ، كه دووه‌م گه‌وره‌ترین پاڕكه له پاریس، ده‌كه‌وێته ناو بازنه‌ی شه‌ش به‌لای راستی بۆلڤارد سان مێشێل، به ئاراسته‌ی رووباری (سین).
به فه‌ڕه‌نسی پێی ده‌ڵێن ( Jardin du Luxembourg) ، له رۆمانی بوئهسای ڤیكتۆر ھۆگۆ باسی جوانی وقه‌شه‌نگی ئه‌م پاڕكه كراوه، ته‌لاری ( ئه‌نجوومه‌نی پیرانی فه‌ره‌نسا ) ده‌كه‌وێته ناو پاڕكه‌كه.
رووبه‌ڕی پاركه‌كه ٢٢ ھێكتار زیاتره و شێوازه‌كه‌ی له‌سه‌ر ته‌لارسازی ئیتاڵییه و له‌سه‌ر خواستی دایكی لویسی سێیه‌م درووستكراوه، چوونكه ئه‌و منداڵی خۆی له فلۆره‌نسای ئیتاڵیا به‌سه‌ربردووه.
له باكووری پاركه‌كه كۆشكی لوكسێمبۆرگ ده‌بینین كه شازاده ماری دی میدشی درووستی كردووه و دیزاینی ته‌لارسازییه‌كه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌ندازیاری به‌ناوبانگ( سالمۆن دێپرۆش) دیزاینكراوه، كه تێیدا شێوازه‌كانی ته‌لارسازی سه‌رده‌می رێنیسانس و بارۆك ده‌بینرێت.
له پاڕكه‌كه‌دا چاوت ده‌كه‌وێت به كۆمه‌ڵێك په‌یكه‌ری زۆر جوان و شوێنی وه‌رزشكردن و راكردن و سته‌یجی ئاھه‌نگ و چێشتخانه و قاهوخانه و یاری منداڵان، ته‌نانه‌ت باخچه و ره‌زی میوه‌شی تێدایه.
له بنه‌ره‌تدا باخچه‌كه موڵكی ( دۆگ لوكسێمبۆرگ) بوو، به‌ڵام له ساڵی ١٦١٢ خێزانی مێدشییهكان كڕیویانه‌ته‌وه.
درووستكردنی پاركه‌كه بۆ سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی حه‌ڤده‌ھه‌م ده‌گه‌رێته‌وه.
پاڕكه‌كه به‌ناوبانگه به كۆمه‌ڵێ فواره‌ی زۆر جوان و له ھه‌موویان نایابتر نافوره‌ی مێدشییه، كه یه‌كێكه له شاكاره‌كانی ھونه‌ری سه‌رده‌می باڕۆكی.
ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه له‌م پاڕكهدا٧٠ په‌یكه‌ری دانسقه و به ئاستێكی ھونه‌ری باڵا درووستكراوون، بیست دانه له‌و په‌یكه‌رانه بۆ شاژنه‌كانی فه‌ره‌نسا ته‌رخانكراوون، كه له ھه‌موویان به‌ناوبانگتر ( ماری دی میدشی) یه، په‌یكه‌ره‌كانی دیكه‌ش بریتین له كه‌سایه‌تییه سیاسییه‌كان و رووناكبیر و فه‌یله‌سوف و ھونه‌رمه‌ندانی به‌ناوبانگ، له وانه ( بیتھۆڤن و شۆپان) كه دوو میوسیزیانی به‌ناوبانگی جیھانن، ھه‌روه‌ھا په‌یكه‌ری ( سانت جینتڤیڤ) كه به پارێزه‌ری شاری پاریس ده‌ناسرێت.
جگه له‌مانه‌ش كۆمه‌ڵێ په‌یكه‌ری دیكه‌ی ئاژه‌ڵ و بوونه‌وه‌ری دیكه‌ش ده‌بینرێن.
له ناوپهیكهرهكاندا په‌یكه‌ری (ئازادی) ده‌بینرێت كه كاری ھونه‌رمه‌ندی په‌یكه‌رسازی فه‌ره‌نسی ( فریدریك ئۆگه‌ست بارتۆلدی) یه .
زۆربه‌ی په‌یكه‌ره‌كان به‌شێوازی كلاسیكی و بهووردهكارییهكی زۆره‌وه درووستكراوون كه له بینینیاندا شۆك ده‌بی له‌و ھێزه زۆره‌ی ھونه‌رمه‌نده‌كان تێیاندا به‌كاریان ھێناوه، بۆیه لێره‌دا من وێنه‌ی ھه‌ندێ له وورده‌كاری پهیكهرهكانیشم داناوه بۆ ئه‌وه‌ی ھونه‌رمه‌ندی لای خۆمان تێبگات كه كاری په‌یكه‌رسازی نزیكه‌ی ٤٠٠ ساڵ پێشتر له ئه‌ورووپا له چ ئاستێكدا بووه.
حه‌مه ھاشم
په‌یكه‌ره‌كانی لوكسێمبۆرگ
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.