Erbil 38°C چوارشەممە 04 ئازار 14:21

وەزارەتی خوێندنی باڵا لەبارەی کەمکردنەوەی کاتی دەوام بڕیاری دا

کوردستان TV
100%


وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئەمڕۆ شەممە بڕیاری دا بە کەمکردنەوەی کاتی دەوام لە مانگی ڕەمەزاندا.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە "وێڕای پیرۆزبایی هاتنەوەی مانگی رەمەزانی پیرۆز لە سەرجەم موسڵمانان، لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و بەمەبەستی ڕەچاوکردنی بارودۆخی مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابییان لە مانگی ڕەمەزاندا، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لەبارەی کاتی دەوامکردنەوە چەند بڕیارێکی دەرکرد."

وەزارەتەکە لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئەم بڕیارانەی خستووەتەڕوو کە ئەمانەن:-

1- کەمکردنەوەی کاتی دەوامی فەرمانبەران بۆ ماوەی یەک سەعات.

2- سەعات 09:00ی بەیانی کاتی دەستپێکردنی وانەی یەکەم دەبێت.

3- کەمکردنەوەی کاتی وانەکان (پراکتیکی و کردارەکی) بۆ ماوەی نیو سەعات، بۆ ئەو وانانەی دوو سەعاتی و سێ سەعاتین.

4- دەسەڵات بە سەرۆک زانکۆکان دەدرێت بۆ ڕەچاوکردنی کاتی ئەو وانانەی لە کاتی ئێواراندان و دەکەوێتە کاتی بەربانگ، بە شێوەیەک لە هەموو حاڵەتیکدا وانەکان (تیۆری و پراکتیکی)، نیوسەعات پێش بەربانگی ئیواران کۆتاییان پێ بێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.