پارێزگاری هەولێر ئەمڕۆ شەممە لە ڕاگەیەنراوێکدا بڕیاری دا بە کەمکردنەوەی کاتی دەوامی فەرمانبەران بۆ ماوەی یەک کاتژمێر دەوام کەم کرایەوە.
لە ڕاگەیەنراوێکدا ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند: بەبۆنەی هاتنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان، بڕیاردرا بە کەمکردنەوەی دەوامی فەرمی دیوانی پارێزگا و سەرجەم قایمقامیەت و ناحییەکان و بەڕێوەبەرایەتی و بەڕێوەبەرایەتییە گشتیەکانی سنووری پارێزگای هەولێر.
لە راگەیەنراوەکەدا ڕوونکراوەتەوە کە بڕیارەکان بەمشێوەیەن:-
1- کهمکردنهوهی یهک کاتژمێری دهوام، واتهکاتژمێر 9ـی بەیانی دەوامی فەرمی دەست پێدەکات.
2- ئەم بڕیارە کەرتی پەروەردە و تەندروستی و خوێندنی باڵا و سنووری ئیدارەی سۆران ناگرێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.