Erbil 38°C چوارشەممە 04 ئازار 12:52

کەشناسی پێشبینی بۆ کەشوهەوای سبەی خستەڕوو

کوردستان TV
100%


کەشناسی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ شەممە پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای سبەی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند کە پلەکانی گەرما پلەیەک بۆ دوو پلە بەرزدەبنەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای سەرجەم پارێزگاکانی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: سبەی یەکشەممە ئاسمان لە ناوچەکانی هەرێم لەنێوان ساماڵ و نیمچەهەور دەبێت.

کەشی پێشبینیکراوی پارێزگای هەولێر:

ئاسمان لەنێوان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت، خێرایى با لەنێوان (5—15 ) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێ، مەوداى بینین  (8 — 10) کیلۆمەتر دەبێت، هەروەها نزمترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو / 14 پلەى سیلیزى و بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو/ 32 پلەى سیلیزى دەبێت.

کەشی پێشبینیکراوی پارێزگای سلێمانی:

ئاسمان لەنێوان ساماڵ و نیمچەهەور دەبێت خێرایى با/ لەنێوان (5—15 ) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت، مەوداى بینین/ (8 - 10) کیلۆمەتر و نزمترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو و 14 پلەى سیلیزى و بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو/ 30 پلەى سیلیزى دەبێت.

کەشی پێشبینیکراوی پارێزگای دهۆک:

ئاسمان لەنێوان ساماڵ و نیمچەهەور دەبێت، خێرایى با لەنێوان (5—10 ) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت، مەوداى بینین/  (9 - 10) کیلۆمەتر دەبێت، هەروەها نزمترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو / 14 پلەى سیلیزى و بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو/ 31 پلەى سیلیزى.

کەشی پێشبینیکراوی پارێزگای هەڵەبجە:

ئاسمان لەنێوان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت، خێرایى با لەنێوان (5—15 ) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت و مەوداى بینین/ (8 -- 10) کیلۆمەتر دەبێت، هەروەها نزمترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو / 13 پلەى سیلیزى و بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو/ 29 پلەى سیلیزى دەبێت.

 

کەشی پێشبینیکراوی پارێزگای کەرکووک:

لەنێوان (5—15 ) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت، مەوداى بینین/  ( 8 ـــ 10 ) کیلۆمەتر دەبێت، هەروەها نزمترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو / 15 پلەى سیلیزى و بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو/ 35 پلەى سیلیزى.

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.