له مانگی ره‌مه‌زاندا ،له‌و كاته‌ی ژه‌مه‌خواردنی پارشێو زۆرگرنگ بۆ به رۆژوونانان بۆئه‌وه‌ی ته‌ندروستێكی باشیان هه‌بێت ، له هه‌مان كات دا جۆری خواردنیش گرنگ ، له‌م روانگه‌یه‌وه د. كامه‌ران ژاژڵه‌یی پسپۆری زانستی خۆراك باشترین و خراپترین ئه‌و خورادنانه ده‌ستنیشان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ڕۆژووه‌نانان له ژه‌می پارشێو جێبه‌جێی بكه‌ن كه به‌م شێوه‌ی خواره‌وه‌یه:
باشترین جۆره‌كانی خۆراك بۆ پارشێو:
یه‌كه‌م: یه‌كێك له‌م خۆراكانه: یه‌ك قاپ ماست یان هێلكه‌ی كوڵاو یان په‌نیر یان نیسكێنه یان گوێز و هه‌نگوین یان یه‌ك قاپ ماست نۆكاو یان یه‌ك قاپ ماست لۆبیای كوڵاو.
دووه‌م: نانی تیری یان هه‌ورامی (ئاردی جۆ یان ئاردی بۆر باشتره) + دوو بۆ سێ ده‌نك زه‌یتون.
سێیه‌م: میوه‌یه‌ك یان سه‌وزه‌یه‌ك (شوتی ، كاڵه‌ك ، ترۆزی ، خه‌یار ، قه‌یسی ، خورما ، مۆز ،چواله‌ی سه‌وز، هه‌ڵوژه ڕێواس ، شلیك).
چواره‌م: یه‌ك بۆ دو په‌رداخ ئاو.
پێنجه‌م: چا باشتره نه‌خورێته‌وه ؛ ئه‌گه‌ر خورایه‌وه له یه‌ك پیاڵه زیاتر نه‌خورێته‌وه.
شه‌شه‌م: پێویسته تا نیو سه‌عات پاش خواردن مرۆڤ پاڵ نه‌كه‌وێت و نه‌خه‌وێته‌وه.
خراپترین جۆره‌كانی خۆراك بۆ پارشێو:
یه‌كه‌م: برنج و شله
دووه‌م: خواردنی سوركراوه
سێیه‌م: شیرینی و چه‌وری
چواره‌م: ڤاست ڤود
پێنجه‌م: شه‌ربه‌تی گیراوه و شه‌ره‌به‌تی فرێش و خواردنه‌وه گازیه‌كان.
شه‌شه‌م: خۆراكی سوێر و پڕ به‌هارات و ترشیات و سوێركراو..
ئا- كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.