یانه‌ی مانچسته‌رسیتی پارێزگاری له پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی خولی ئینگلته‌را كرد، له هه‌فته‌ی سیی و یه‌كه‌می خوله‌كه‌دا، یانه‌ی مانچسته‌رسیتی پاڵه‌وانی وه‌رزی ڕابردووی پرلێمه‌رلیگ سه‌ركه‌وتنێكی گرنگی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به‌ده‌ستهێناو به دوو گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له یانه‌ی بێرنلی میوانداری برده‌وه.
یاریزانانی مان سیتی به شێوه‌یه‌كی به‌هێز ده‌ستیان به ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كه كرد‌و پێنج خوله‌ك دوای فیكه‌ی ده‌ستپێكی ناوبژیوان، كیڤن دی بروینی به‌لجیكی گۆڵێكی بۆ سیتیزێنز تۆماركرد، له خوله‌كی بیستوپێنجیشدا، ئێلكای گۆندوگانی ئه‌ڵمانی میوانه‌كانی كرده خاوه‌نی گۆڵی دووه‌م، دوای ئه‌م گۆڵه‌ش ئه‌نجامی یاری گۆڕانكاری دیكه‌ی به‌خۆوه نه‌بینی.
به‌م بردنه‌وه‌ش كۆی خاڵه‌كانی مانچسته‌رسیتی له سه‌رووی لیستی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان بۆ حه‌فتاوسێ خاڵ به‌رزبووه‌وه‌و بێرنلیش چواره‌م یاری له‌سه‌ریه‌كی دۆڕاند‌و به بیست و یه‌ك خاڵ له پله‌ی نۆزده‌م و پێش كۆتایی ڕیزبه‌ند دێت.
له‌پریمه‌رلیگدا مانچسته‌ر سیتی سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر بێرنلی تۆماركرد

100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.