له هه‌فته‌ی سیی و یه‌كه‌می خولی ئینگلته‌را، یانه‌ی لیڤه‌رپول سه‌ركه‌وتنێكی گرنگی به‌ده‌ستهێناو به دوو گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له یانه‌ی واتفۆردی میوانی برده‌وه.
له خوله‌كی بیستودوودا، دیێگۆ جۆتای پۆرتوگالی گۆڵێكی بۆ لیڤه‌رپول به لێدانی سه‌ر تۆماركرد‌و گێمی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه به سوودی ڕێدز ته‌واوبوو، له گێمی دووه‌م و له به‌رده‌وامی هێرشه‌كانی تیپی میواندارو له خوله‌كی هه‌شتاوشه‌شدا، ناوبژیوان لێدانێكی سزای بۆ لیڤه‌رپول هه‌ژماركردو له جێبه‌جێ كردنی لێدانه‌كه‌دا، فابینیۆی به‌ڕازیلی گۆڵی دووه‌می میوانداره‌كانی به‌ده‌ستهێنا.
به‌م بردنه‌وه‌ش لیڤه‌رپول درێژه‌ی به ئه‌نجامه باشه‌كانی دا‌و كۆی خاڵه‌كانی له پله‌ی دووه‌می ڕیزبه‌ندی پرێمه‌رلیگ گه‌یانده حه‌فتاودوو خاڵ، واتفۆردیش بیسته‌م یاری له‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه دۆڕاند‌و به بیست‌ودوو خاڵ له پله‌ی هه‌ژده‌می ڕیزبه‌ند دێت.
له پریمه‌رلیگدا لیڤه‌رپول سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر واتفۆرد تۆماركرد

100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.