Erbil 38°C ھەینی 19 ئەیلوول 01:50

له‌ پریمه‌رلیگدا برێنتفۆرد سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر چێڵسی تۆماركرد

کوردستان TV
100%


له‌ هه‌فته‌ی سیی و یه‌كه‌می خولی ئینگلته‌راو له‌ ئه‌نجامێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراودا، یانه‌ی چێڵسی له‌سه‌ر یاریگای خۆی و له‌به‌رده‌م هانده‌رانی به‌ گۆڵێك به‌رامبه‌ر به‌ چوار گۆڵ به‌ یانه‌ی برێنتفۆردی میوانی دۆڕا.
 دوای ته‌واوبوونی گێمی یه‌كه‌م به‌ یه‌كسان بوونی هه‌ردوو تیپ بێ گۆڵ، له‌ گێمی دووه‌م و سێ خوله‌ك دوای فیكه‌ی ده‌ستپێكی ئه‌م گێمه‌، ئه‌نتۆنیۆ ڕودیگێری ئه‌ڵمانی گۆڵێكی بۆ چێڵسی تۆماركرد، له‌به‌رامبه‌ریشدا، یاریزانانی برێنتفۆرد زۆر به‌ توندی و به‌ خێرایی وه‌ڵامی ئه‌م گۆڵه‌ی بلوزیان دایه‌وه‌و له‌ خوله‌كی په‌نجادا، ڤیتالی جالێنتی ئه‌ڵمانی گۆڵی به‌رامبه‌ری میوانه‌كانی به‌ده‌ستهێنا.
 دوای چوار خوله‌كی دیكه‌ش، كریستیان ئێریكسنی دانیماركی گۆڵی دووه‌می برێنتفۆردی تۆماركرد كه‌ ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م گۆڵی یاریزانه‌كه‌ بوو به‌ درێسی تیپه‌ نوێیه‌كه‌ی، پاشان ڤیتالی جالێنت گۆڵی دووه‌می خۆی و سێیه‌می تیپی میوانی له‌ خوله‌كی شه‌ست به‌ده‌ستهێنا، سێ خوله‌ك به‌ر له‌ كۆتاییهاتنى یاریش، ناوه‌ڕاستكاری كۆنگۆیی، یۆوان ویسا گۆڵی چواره‌می برێنتفۆردی تۆماركرد.
 به‌م بردنه‌وه‌ش كۆی خاڵه‌كانی برێنتفۆرد له‌ پله‌ی چوارده‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان بۆ سیی و سێ خاڵ به‌رزبووه‌وه‌و چێڵسیش دوای پێنج بردنه‌وه‌ی له‌سه‌ریه‌ك دووچاری دۆڕان هات و به‌ په‌نجاونۆ خاڵ له‌ پله‌ی سێیه‌می ڕیزبه‌ند مایه‌وه‌.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.