یانه‌ی بایرن میونشنی پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان و پاڵه‌وانی نۆ وه‌رزی ڕابردووی خولی ئه‌ڵمانیا سه‌ركه‌وتنێكی گرنگی له هه‌فته‌ی بیستوهه‌شته‌می خوله‌كه به‌ده‌ستهێناو له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به چوار گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك له یانه‌ی فرایبۆرگی میوانداری برده‌وه.
له گێمی یه‌كه‌مدا، هه‌ردوو تیپ بێ گۆڵ یه‌كسان بوون، له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی په‌نجاوهه‌شتدا، یاریزان لیۆن گۆرێتزكا گۆڵێكی بۆ بایرن تۆماركرد.
پاشان یاریزان نیڵس پێتێرسێن گۆڵی به‌رامبه‌ری فرایبۆرگی له خوله‌كی شه‌ستوسێ به‌ده‌ستهێناو ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه، له خوله‌كی حهفتاوسێشدا، یاریزان سێرجی گنابری گۆڵی دووه‌می باڤاریهكانی تۆماركرد، دواتر كینگسلی كۆمانی فه‌ڕه‌نسی بایرنی له خوله‌كی هه‌شتاودوو كرده خاوه‌نی گۆڵی سێیه‌م، له دواساته‌كانی یاریشدا، مارسێل سابیتزێری نه‌مسایی گۆڵی چواره‌می میوانه‌كانی به‌ده‌ستهێنا.
به‌م بردنه‌وه‌ش بایرن میونشن پێگه‌ی خۆی له سه‌رووی لیستی ڕیزبه‌ندی بۆندسلیگا به‌هێزتر كرد‌و كۆی خاڵه‌كانی گه‌یانده شه‌ست و شه‌ش خاڵ، فرایبۆرگیش به چل و پێنج خاڵ له پله‌ی پێنجه‌می ڕیزبه‌ند دێت.
له بۆندس لیگادا بایرن میونشن سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر فرایبۆرگ تۆماركرد

100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.