وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند كه تیمه‌كانیان به‌رده‌وامن له گه‌ڕان و به‌دواداچوون له سه‌رجه‌م شار و شارۆچكه‌كان و هه‌ر كه‌س و بازرگانێك خۆراك و پێداویستییه‌كانی خه‌ڵك گران بكات سزای توند ده‌درێت.
وه‌زاره‌ته‌كه له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ڕایگه‌یاند: وێڕاى پیرۆزباییمان لەسەرجەم موسوڵمانان و هاووڵاتییانى هەرێمى کوردستان، وەک وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازى ڕای دەگەیەنین لەم مانگە پیرۆزەدا هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ چاودێریکردنى بازاڕ و کۆنترۆڵکردنى نرخى خۆراک و پێداویستییەکانى هاووڵاتییان.
ڕاشیگه‌یاند: هەرکەس و بازرگانێک سەرپێچى بکات ڕووبەڕووى سزاى یاسایی دەبێتەوە، بۆ ئەم مەبەستەش تیمەکانى چاودێرى بازرگانى سەر بە بەرێوەبەرایەتى گشتى بازرگانى وەزارەتمان بەردەوامن لە گەڕان و بەدواداچوون لە سەرجەم شار و شارۆچکەکاندا.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: هاووڵاتییان ئاگادار دەکەین كه هاوکارمان بن و لە کاتی بینینی هەر قۆرخکارى و دیاریدەیەکى نا ئاسایى لە مامەڵەکردن لە خۆراک و پێداویستییەکانى خەڵک و بوونی هەر کاڵایەکی بەسەرچوو تیمەکانمان ئاگادار بکەنەوە.
وه‌زاره‌ته‌كه دڵنیایشی دا به هاووڵاتییان کە خۆراک و کەلوپەلی بەشی پێداویستی خەڵک لەکۆگاکاندا هەیە و بە هاوکاری بازرگانەکان دابینکراوە، هەروەها دابەشکردنی سەبەتەی خۆراکیش لە ڕێگەیی بریکارەکانەوە بەردەوامە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.