له میانه‌ی به‌شداریكردن له به‌رنامه‌ی (رۆژەڤـی کـوردسـتان) له‌سه‌ر پرسی کـورد.. وه‌ك گـەلێکی زوڵـم لێکـراو سـیروان کـاکـەیی ـ چـاودێـری سـیاسـی ڕایگه‌یاند: پێویسته ئاوڕێك بده‌ینه‌وه بۆ مێژوو و دوای شه‌ری جیهانی یه‌كه‌م له ڕێگه‌ی ڕێككه‌وتنی (سایكس بیكۆ) ناوچه‌كه‌یان دابه‌ش كرد و كورد زوڵمی لێ كرا، به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی وڵاتانی زلهێز زیاتر ره‌چاو كرا و ئینگلیزه‌كان ویستیان ئه‌و ناوچانه بخه‌نه ژێر ده‌ستی خۆیان كه ده‌سه‌ڵاتییان لێ هه‌بوو، هه‌روه‌ها بوونی نه‌وت زیاتر وای كرد ئینگلیز ئه‌و ناوچانه به‌مشێوانه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكات.
روونیشی كرده‌وه كه له‌كاتی حوكمڕانی پاشایه‌تی تا رووخانی سه‌دام هه‌میشه كورد دووچاری زوڵملێكردنێكی زۆر بووه‌وه ز تا ئێستاش له دوای ڕووخانی سه‌دامیش ئه‌و سیاسه‌ته ره‌نگی داوه‌ته‌وه.
سیروان كاكه‌یی راشیگه‌یاند كه كورد هه‌میشه ویستوویه‌تی فاكته‌رێكی سه‌قامگیر بێت له ناوچه‌كه‌دا، هه‌میشه ویستوویه‌تی ئاشتییانه له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانی ده‌وروبه‌ری بژیت، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه له‌لایه‌ن ڕژێمه‌كانی ناوچه‌كه كورد به‌رده‌وام وه‌ك هاووڵاتییه‌كی ژماره دوو سه‌یر كراوه.
له سایه‌ی حوكمڕانی ئێستاش ده‌یان پێشێلكردنی مادده‌ی ده‌ستووری ده‌كرێت دژ به كورد و زۆر له لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق بڕوایان به ده‌ستووری عێراق نییه.
هه‌روه‌ها گوتی: دادگای فیدڕالی ئێستا خۆی كردۆته جێگره‌وه‌ی ده‌ستوور و جێگره‌وه‌ی په‌رله‌مان.
گوتیشی: تاكو ئێستا له كه‌ركووك پرۆسه‌ی ته‌عریب به‌رده‌وامی هه‌یه له‌لایه‌ن پارێزگای سه‌پێندراوی كه‌ركووك.
سـیروان کـاکـەیی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه پێویسته كورد پێداگیری له‌سه‌ر مافه‌كانی خۆی بكات و ئه‌گه‌ر گه‌یشته حه‌دی فشار پێویسته به‌رگریی بكات وه‌كو بینیمان له دوای ڕووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر كه پارتی دیموكراتی كوردستان چۆن به‌رگری له مافه‌كانی گه‌لی كورد كرد.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه دژایه‌تیكردن به‌رامبه‌ر به كورد وه‌كو خویێكه دوژمنانی كورد پێیان گرتووه، به‌ڵام له كۆتاییدا هه‌ر شكان و شكستهێنان بۆ خۆیان ده‌مێنێته‌وه.
له كۆتاییدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه كورد پێویسته ئیراده‌ی به‌هێزی هه‌بێت و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ته‌سلیم نه‌بێت، هه‌رگیز نابێت چاوه‌ڕوانی ڕووداو بكات، به‌ڵكو پێویسته دۆسییه‌كانی خۆی ئاماده بكات.
ئاماده‌كردنی: سوهێل تاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.