Erbil 38°C یەکشەممە 24 ئاب 10:02

ئه‌و خۆراكانه‌ی هه‌ڵه‌یه‌ له‌ پارشێودا بخورێن

کوردستان TV
100%

له‌ مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزدا چه‌ند جۆرێك خۆراك هه‌یه‌ كه‌ نابێت ڕۆژووگر له‌ پارشێواندا بیانخوات، چونكه‌ مرۆڤ توێنوو ده‌كات و به‌ درێژایی ڕۆژه‌كه‌ی ڕه‌مه‌زان به‌هیلاكی ده‌بات.

ماڵپه‌ڕی (فوود) ناوی ئه‌و خۆراكانه‌ی دیاری كردووه‌ كه‌ نابێت ڕۆژووگر له‌ كاتی پارشێودا بیانخوات كه‌ ئه‌وانیش برێتین له‌:-

خۆراكه‌ سوێره‌كان

وه‌ك تورشیات و په‌نیری سوێر یان هه‌ر خۆراكێك كه‌ خوێی زۆری تێدا بێت، چونكه‌ ده‌بێته‌ هۆی سوتاندنه‌وه‌ی گه‌ده‌ و هه‌ستكردنی زۆر به‌ توێنێتی.

شیرنه‌مه‌نییه‌كان

شیرنه‌مه‌نییه‌كان به‌گشتی وه‌ك پاقلاوه‌ و كێك و چای شیرین هه‌ڵه‌یه‌ له‌ كاتی پارشێودا بخورێن، چونكه‌ ده‌بنه‌ هۆكاری دروستبوونی هه‌وكردنی گه‌ده‌ و وا ده‌كات ڕۆژووگر له‌ كاتی ڕۆژدا هه‌رده‌م هه‌ست به‌ توێنێتی بكه‌یت.

كافایین

نابێت ڕۆژووگر له‌ كاتی پارشێودا ئه‌و خواردنه‌وانه‌ بخوات كه‌ كافایینیان تێدایه‌، چونكه‌ هه‌ستكردن به‌ توێنێتی زیاد ده‌كات و هه‌میشه‌ ده‌م به‌ وشكی ده‌هێڵێته‌وه‌.

خۆراكه سووركراوه‌كان

‌ له‌ كاتی پارشێودا هه‌رگیز خۆراكه‌ سووركراوه‌كان مه‌خۆ، چونكه‌ ڕێژه‌ی چه‌ورییان زۆره‌ و ده‌بێته‌ هۆی دروستبوونی هه‌وكردنی گه‌ده‌ و زیادبوونی ترشه‌لۆكه‌كانی گه‌ده‌، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی ته‌واوی ڕۆژ هه‌ست به‌ توێنێتی بكه‌یت.

له‌ كۆتاییدا ئامۆژگاری ڕۆژووگران كرا له‌ كاتی پارشێودا هه‌میشه‌ ئه‌و سه‌وزه‌ و میوانه‌‌ بخۆن كه‌ له‌ش بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر به‌ شێداری ده‌هێڵێته‌وه‌ وه‌ك ماست و خه‌یار و ته‌ماته‌ و مۆز و زۆرێك له‌و میوانه‌ی كه‌ ڕێژه‌یه‌كی زۆری ئاویان تێیدایه‌.

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.