Erbil 38°C چوارشەممە 04 ئازار 09:24

وەزارەتی دارایی و ئابووری ھەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوە دەدات

کوردستان TV
100%

 

وەزارەتی دارایی و ئابووری ھەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، زانیارییەکان سه‌باره‌ت به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ و دۆخی دارایی هه‌رێم له‌ پێگه‌ی فه‌رمی خۆمان بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه‌ و به‌ده‌ر له‌وه‌ هیچ زانیارییه‌ک گوزارشت له‌ ڕای وه‌زاره‌تەکە ناكات.

وەزارەتەکە ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردۆتەوە تێیدا ھاتووە "دوابه‌دوای بڵاوبونه‌وه‌ی راپۆرتێك له‌ كه‌ناڵی (كه‌ی ئێن ئێن) سه‌رباره‌ت به‌ دابه‌شكردنی موچه‌ و ناوهێنانی به‌ڕێز سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌ پێویستمان زانی ڕوونی بكه‌ینه‌وه‌ كه‌ ئێمه‌ پێشتریش له‌ ڕێكه‌وتی 14/03/2022 له‌ ڕاگه‌یاندنی فه‌رمی وه‌زاره‌تمان بڵاومانكردۆته‌وه‌ هه‌ر زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به‌ دابه‌شكردنی مووچه ‌و دۆخی دارایی هه‌رێمی كوردستان له‌ پێگه‌ی فه‌رمی خۆمان بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه.

ھەر لە ڕوونکردنەوەکەدا وەزارەتەکە جەختی کردۆتەوە کە ‌"به‌ده‌ر له‌وه‌ هیچ زانیارییه‌ک گوزارشت له‌ ڕای وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری ناكات و  ئەو ڕاپۆرته‌‌ ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه‌."
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.