Erbil 38°C چوارشەممە 04 ئازار 09:23

به‌رپرسێكی پارتی له‌كه‌ركوك: نه‌مان هێشت پارێزگاری سه‌پێندراوی كه‌ركوك خانووی كاكه‌ییه‌كان بڕوخێنێت

محافظة كركوك
کوردستان TV
100%

 پارێزگاری سەپێندراوی کەرکووک بەنیاز بوو لە چوارچێوەی تەعریبدا لە کەرکووک ھەردوو گەڕەکی مەفقوودیان و ئەسرا کە دانیشتووانەکەی کاکەیین و نزیکەی  دوو هەزارر ماڵ دەبێت، بڕووخێنێت، بەڵام بە ھەوڵی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕووخاندنەکە ڕاگیراوە و ھەوڵ دەدرێت بە شێوەیەکی بنەڕەتی ئەو کێشەیە چارەسەر بکرێت.

لوقمان حوسێن، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان کەرکووک-گەرمیان، به‌ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگه‌یاند: پارێزگاری سەپێندراوی کەرکووک بڕیاری دابوو کە خانووی کاکەییەکان لە ھەردوو گەڕەکی مەفقوودیان و ئەسرا لە کەرکووک بە بیانووی ئەوەی زیادەڕۆن، بڕووخێنن، بەڵام بەرپرسان و نوێنەرانی پارتی لە بەغدا ھاتنە سەر خەت و ڕێگرییان لە ڕووخاندنی ئەو خانووانە کرد کە بڕیار بوو پێش چەند ڕۆژێک دەست بە ڕووخاندنیان بکرێت، بۆیە لە ڕێگەی شارەوانی و فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکان و بەغدا و فەرمانگەکانی دیکەی کەرکووکەوە ئەو بڕیارە ڕاگیرا و ئێستا ڕووخاندنی خانووەکان کە دوو ھەزار خانوو دەبن وەستاوە.

لوقمان حوسێن ده‌شڵێت: ھۆکاری ھەوڵدان بۆ ڕووخاندنی خانووەکان پرۆسەی تەعریبە و پارێزگاری سەپێندراو ئەو کارە دەکات بۆ ئەوەی لە کەرکووک عەرەب زیاد بێت و ڕێژەی کوردیش کەم بێتەوە، بەڵام بەردەوام دەبین لە ھەوڵەکان تا بە شێوەیەکی بنەڕەتی ئەو کێشەیە چارەسەر دەکرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.