Erbil 38°C چوارشەممە 04 ئازار 07:47

باران بارین ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌

کوردستان TV
100%

شاره‌زایه‌تی كه‌شناسی رایده‌گه‌ێنێت،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 4 ى 4 ى 2022، ئاسمانی  پارێزگاكانی هەرێم بە زۆری ساماڵ بێت.
ئاراس جه‌بار شاره‌زای  بواری كه‌ش و هه‌وا رایده‌گه‌ێنێنت، لەئەنجامی كەمبوونەوەی كاریگەری بارستە هەوای گەرمی باكوری ئەفریقیا و بەردەوامی لەسەر كەشی ناوچەكە پلەكانی گەرما بە گوێرەی ناوچەكان پلەكانی گەرما لە (1 – 4) پلەی سیلیزی بەراورد بە دوێنێ نزمدەبنەوە.
ئاراس جەبارده‌شڵێت، پلەی گەرما لەسەنتەری پارێزگاكانی هەرێم لەنێوان 14 – 31 پلەی سیلیزی دەبێت، لەناوچەكانی گەرمیانیش 34 پلەی سیلیزی دەبێت، لە سنوری ئیدارەی راپەرینیش 28 پلە ده‌بێت، لە سنوری ئیدارەی  سه‌ربه‌خۆی سۆرانیش 26 پلە ی سیلیزی دەبێت.

 هه‌روه‌ها ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات، لە كۆتایی ئەم هەفتەیەدا  له‌ رۆژانی 7 ، 8ی ئەم مانگە پێشبینی دەكرێت شەپۆڵێكی بەهارەی بارانبارین لە دەریای ناوەراستەوە ناوچە شاخاوییەكانی هەرێم بگرێتەوەو ئەم شەپۆڵە زیاتر لەسەر ناوچە شاخاوییەكانی سنوری پارێزگای هەولێر كاریگەری دەبێت و لەناوچەكانی دیكەدا كاریگەری كاریگەری كەم و لاواز دەبێت.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.