له‌خولی ئیتالیا، له‌یاری لوتكه و ئاگرینی ئه‌م گه‌ری سی و یه‌ك، یانه‌ی یۆڤنتۆس له‌سه‌ر یاریگا ئه‌لیانز ستادیۆم میوانداری یانه‌ی ئینته‌ری كرد، یاریه‌كه به‌گۆلێكی بێ به‌رامبه‌ر له‌به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ی ئینته‌ری میوان ته‌واو بوو.
له‌ده‌ستپێكی یاریه‌كه یاریزانانی هه‌ردوو تیپ به‌گوشاری چر ده‌ستیان به‌یاریكرد، دواجار له‌كۆتا خوله‌كی ئه‌م گێمه دوای گه‌ڕانه‌وه بۆ ڤار ئینته‌ر لێدانی سزای به‌ده‌ستهێنا، هاكان كالهانگۆلۆ له‌لێدانی یه‌كه‌م نه‌یتوانی گۆڵ تۆمار بكات، دوای هه‌له‌ی هیلی به‌رگری جارێكی دیكه ناوبژیوان بۆ ڤار گه‌رایه‌وه و لێدانه‌كه‌ی دووباره كرده‌وه.
ئه‌مجاره‌یان هاكان سه‌ركه‌وتوو بوو له‌جێبه‌جێكردنی لێدانه‌كه‌و گۆلی پێشكه‌وتنی بۆ ئینته‌ر به‌ده‌ستهێنا، گێمی یه‌كه‌م ئینته‌ر به‌گۆلێك له‌پێشه‌وه‌بوو، له‌گێمی دووه‌م یاریه‌كه به‌گه‌رم و گوری له‌نێوان هه‌ردوولا درێژه‌ی هه‌بوو، به‌لام هیچ لایه‌ك سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو له‌گۆڵ تۆماركردن، به‌مجۆره یاریه‌كه به‌گۆلێكی بێ به‌رامبه‌ر له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئینته‌ر ته‌واو بوو، به‌م ئه‌نجامه كۆی خاله‌كانی ئینته‌ر بووه شه‌ست و سێ خاڵ و به‌جیاوازی سێ خال له‌دوای یانه‌كانی ناپۆلی پێشه‌نگ و میلانی خاون پله‌ی دووه‌م دێت، یۆڤنتۆسیش به‌په‌نجاو نۆ خاڵ له‌خانه‌ی چواره‌مه.
ئینته‌رمیلان سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر یۆڤنتۆس تۆماركرد

100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.