له‌وڵاتی فه‌ره‌نسا و له‌میانی یاریه‌كانی گه‌ری سی لیگاوه‌ن، یانه‌ی پاریس سان جێرمانی پێشه‌نگی ریزبه‌ندی به‌پێنج گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌گۆلێك سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر یانه‌ی لۆریان تۆماركرد.
له‌سه‌ره‌تای یاریه‌كه‌و دوای تێپه‌ربوونی دوانزه خوله‌ك نه‌یمار داسیلیڤای به‌رازیلی گۆڵی پێشكه‌وتنی بۆ پاریس تۆماركرد، هه‌وڵه‌كانی پاریس بۆ سه‌ر گۆلی میوان به‌رده‌وام بوو، ئه‌مجاره‌یان له‌خوله‌كی بیست و هه‌شت كلیان مبابی گۆلی دووه‌می بۆ یانه‌كه‌ی پایته‌خت به‌ده‌ستهێنا، گێمی یه‌كه‌م پاریس به‌دوو گۆلی بێ به‌رامبه‌ر له‌پێشه‌وه‌بوو.
له‌گێمی دووه‌م و له‌خوله‌كی په‌نجاو شه‌ش تیریم موڤی گۆلێكی تۆماركرد‌و جیاوازی گۆڵه‌كانی كه‌م كرده‌وه، له‌به‌رامبه‌ردا نه‌یمار و مێسی ومبابی و هاورێكانیان ریزه‌كانی خۆیان باشتر رێكخسته‌وه تا له‌خوله‌كی شه‌ست و حه‌وت كلیان مبابی دووه‌م گۆلی خۆی و سێیه‌م گۆلی یانه‌كه‌ی تۆماركرد، دوابه‌دوای ئه‌م گۆڵه له‌خوله‌كی حه‌فتاو سێ ئه‌ستێره‌ی ئه‌رژه‌نتینی لیۆنێل مێسی له‌ده‌رفه‌تێكدا گۆڵی چواره‌می بۆ پاریس سان جێرمان تۆماركرد‌و ئه‌ركی لۆریانی له‌یاریه‌كه‌دا ئه‌سته‌م كرد، به‌ر له‌فیكه‌ی كۆتایی جارێكی دیكه نه‌یمار خۆی گه‌یانده گۆلی لۆریان و دووه‌م گۆلی خۆی و پێنجه‌م گۆلی یانه‌كه‌ی تۆماركرد.
به‌م جۆره یاریه‌كه به‌پێنج گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌گۆلێك به‌سه‌ركه‌وتنی یانه‌ی پاریس سان جێرمان ته‌واو بوو، به‌م بردنه‌وه‌یه كۆی خاله‌كانی پاریس بووه شه‌ست و حه‌وت خاڵ و له‌پێشه‌نگی ریزبه‌ندی دێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.