پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، شەش تۆمەتبار دەستگیرکران کە چوار لەو تۆمەتبارانە ژنێکیان ھەڵخەڵەتاندبوو و دەستدرێژییان کردبووە سەری.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لەراگەیەنراوێکد بڵاویكردهوه، لە دوو چالاکی جیادا شەش تۆمەتبار دەستگیرکران کە دوو لەتۆمەتبارەکان تەقەیان لە ھاوڵاتییەک کردبوو. چوار تۆمەتبارەکەی تریش لەسەر سکاڵای ژنێک دەستگیرکراون کە دەستدرێژیان کردبووە سەری.
پۆلیس ئەوەشی خستووەتەڕوو، دوای ئەوەی ژنێک سکاڵای تۆمارکرد لەسەر چەند کەسێک کە دەستدرێژییان کردۆتەسەر، لەلایەن بنکەی پۆلیسی بەکرەجۆوە توانرا چوار تۆمەتبار دەستگیربکرێت، کە یەکێک لەتۆمەتبارەکان سکاڵاکاری ھەڵخەڵەتاندووە و بردویەتی بۆ باخێک لەسنوری بەکرەجۆ، لەوێ تۆمەتباران دەستدرێژییان کردۆتەسەر.
پۆلیسی سلێمانی ئاماژه بهوهشدهكات، لەچالاکییەکی ترداو دوای ئەوەی ھاوڵاتییەک لەلایەن دوو تۆمەتبارەوە لەسنوری گەڕەکی بەکرەجۆ بە فیشەک بریندار کرا، ھێزەکانی بنکەی پۆلیسی بەکرەجۆ و ئاسایشی سلێمانی لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکرد و توانرا ھەردوو تۆمەتبارەکە بدۆزرێنەوەو دەستگیربکرێن.
راشیدهگهیهنن: لەئێستادا تۆمەتباران بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوان و لێکۆڵینەوەکان لەگەڵیاندا بەردەوامە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.