Erbil 38°C چوارشەممە 04 ئازار 06:09

دەزگای مین: زیاتر لە 13 هەزار و 500 هاووڵاتی لە هەرێمی كوردستان به‌هۆی مینه‌وه‌ بوونەتە قوربانی

کوردستان TV
100%

ده‌زگای گشتیی كاروباری مین لە ڕۆژى جیهانیى هۆشیارکردنەوە لە مین ڕایگەیاند، زیاتر لە 13 هەزار و 500 هاووڵاتی لە هەرێمی كوردستان به‌هۆی مینه‌وه‌ بوونەتە قوربانی.

دەزگای گشتیی کاروباری مین ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردۆتەوە و تێیدا هاتووە "بە پێی ئەو داتایەی لەبەردەستدایە تاكو ئێستا زیاتر لە 13 هەزار و 500 هاووڵاتی لە هەرێمی كوردستان بوونەتە قوربانی، لەم ڕوانگەوە دەزگای مین جەخت لەسەر گرنگی هۆشیارکردنەوە و پابەندبوونی هاووڵاتییان بە پەیام و ڕێنماییەکانی هۆشیارکردنەوە دەکاتەوە و ئاگاداری هاووڵاتییان دەکات بۆ ئەوەی سەلامەت بن و نەبنە قوربانی (بە هیچ شێوەیەک و بۆ هیچ مەبەستێک نزیکی مین و تەقەمەنی و ناوچە مەترسیدارەکان نەکەون و هەوڵی دەستکاریکردنیان نەدەن و لە کاتی پێویستدا لە ڕێگای ژمارە 182 پەیوەندی بە دەزگای مین بکەن)."

ئەوەشی خستووەتەڕوو کە "دەزگای گشتیی کاروباری مین توانیویەتی لە ساڵی 2021 سەدان هەزار مەتر دووجای خاکمان لە مین پاکبکاتەوە کە لە ئاکامی ئەو شەڕ و ناکۆکییانەی کە لە هەرێمی کوردستان ڕوویان داوە."

ئاماژەی بەوەش داوە کە ئێستا ڕووبەری 255 كیلۆمەتری چوارگۆشە لە خاكی هەرێمی كوردستان ماوە پاک بکرێتەوە ئەمەش پێویستی بە کۆمەکییەکی دارایی زۆر هەیە کە ئێستا بە تەنها بە حکوومەتی هەرێم دابین ناکرێت، بۆ ئەمەش دەزگاکە کۆمەڵگه‌ی نێودەوڵەتی و هەموو وڵاتانی کۆمەكبەخش و نوێنەرایەتی و کونسوڵخانەکان ئاگادار دەکاتەوە.

جێی باسە، ڕۆژی 8ی كانوونی یەكەمی ساڵی 2005 كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان بریاڕیدا ڕۆژی 4/4  بكاتە ڕۆژێكی جیهانی بۆ هۆشیاركردنەوە لە مین و پشتگیریكردنی كاروباری مین.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.