سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له یادی 31 ساڵه‌ی نه‌وای ئارام بۆ هه‌رێمی كوردستان تویتێكی بڵاو كرده‌وه و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی له‌م ڕۆژه‌دا گه‌وره‌ترین ئه‌ركی مرۆییان بۆ ڕێگرتن له جینۆسایدكردنی زیاتری گه‌لی كورد ئه‌نجام دا.
مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له تویته‌كه‌دا ڕایگه‌یاند "له ڕۆژێكی وه‌ك ئه‌مرۆدا له ساڵی 1991 هاوبه‌شه‌كانمان له هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی گه‌وره‌ترین ئه‌ركی مرۆییان بۆ ڕێگرتن له جینۆسایدكردنی زیاتری گه‌له‌كه‌مان جێبه‌جێ كرد".
ڕاشیگه‌یاند "ئه‌مڕۆ كوردستان بۆته په‌ناگه بۆ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌ده‌ست توندوتیژی و چه‌وسانه‌وه هه‌ڵدێن".
جێی باسه له ساڵی 1991 دوای ڕاپه‌ڕینی گه‌لی كوردستان دژ به ڕژێمی به‌عس و دواتریش كۆڕه‌وه ملیۆنییه‌كه‌ی كورد، به بڕیاری 688ـی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش، ناوچه‌ی دژه‌فڕینی هێڵی 36 دامه‌زرا و ناوچه‌ی ئارام پێكهات، به‌مه‌ش رژێمی به‌عس سنووری بۆ دانرا، دواتریش ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی كوردستان سنووری جوگرافیی جێگیر كرد و په‌رله‌مان و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دامه‌زرا.
پارساڵیش له ڕۆژێكی وه‌ك ئه‌مڕۆ له شاری هه‌ولێر به بۆنه‌ی یادی 30 ساڵه‌ی ده‌رچوونی بڕیاره‌كه له هه‌ولێر شه‌قامێك به‌ناوی نه‌وای ئارام كرایه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.