بەبڕى زیاتر لە 367 ملیۆن دینار تۆڕى کارەباى نشتیمانى بۆ گەڕەکێک دەبرێت.
لەچوارچێوەى پڕۆژەکانى بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی، بەسەرپەرشتى بەڕێوەبەرایەتى دابەشکردنى کارەباى راپەڕین، لەسەر بودجەی داهاتی (8%)ی کارەبا، بە بڕی زیاتر لە (170) ملیۆن دینار، لە ناو سەنتەر قەزاى رانیە، تۆڕى کارەباى نیشتمانى دەبرێت بۆ گەڕەکى کوردستان/2.
پڕۆژەکە بریتییە لە راکێشانى تۆڕى کارەبا و دانانى محەویلە بۆ ماڵەکانى گەڕەکى کوردستان لە ناوسەنتەرى قەزاى رانیە، پرۆژەكەش بڕیارە لەماوەی (50) رۆژدا كارەكانی تەواو بكرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.