هەلی کار بۆ دەرچوانی بەشی کشتوکاڵ و ڤێتەنەری زانکۆ و پەیمانگەکان دەڕەخسێنرێت.
وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، یاسای ژمارە 20ی ساڵی 2021 ی تایبەت بە یاسایی سەرپەرشتیارانی پڕۆژەکانی کشتوکاڵی لە هەرێمی کوردستان، عێراق لە ڕۆژنامەی وەقایعی کوردستان بڵاوکرایەوە و پەسند کرا.
وهزارهت راشیگهیاندووه، هەر وەکو بەڵێنمان دابوو لە ماوەیەکی نزیکدا رێنمایەکانی بەکارخستنی ئەم پڕۆژە یاسایە لە وەزارەتمان ئامادە دەبێت، لە پێناو ڕەخساندنی دەرفەتی کار بۆ دەرچوانی کۆلێژ و پەیمانگاکانی کشتوکاڵی و فێتێرنەری کە دانەمەزراون، بەشێوازی کردنەوەی خولی ڕاهێنان و شیاندنی توانای کارمەندان لە روی هونەریی و پیشەیی و رێکخستنی زیاتری کەرتی کشتوکاڵ و پڕۆسەی سەرپەرشتی کردنی پڕۆژە کشتوکاڵیەکان لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان.
وهزارهتی كشتوكاڵ ئاماژه بهوهشدهكات، لەمەودوا بەبێ بونی سەرپەرشتیار رێگە بە کردنەوەی هیچ پرۆژەیەکی کشتوکاڵی نادرێت و لەئەگەری سەرپێچیش سەرپێچیکار بە توندترین شێواز سزادەدێت.
وەزارەتی کشتوکاڵ راشیدهگهێنێت، مووچە و شێوازی کارکردنی سەرپەرشتیار بەگوێرەی گرێبەستی نێوان خاوەن پرۆژە و سەرپەرشتیارەکە دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.