Erbil 38°C سێشەممە 03 ئازار 22:37

رۆژی دادوه‌ریی كوردستانی دیاری کرا

کوردستان TV
100%

رۆژی 16ی كانوونی دووه‌می هه‌موو ساڵێك وه‌ك رۆژی دادوه‌ریی كوردستانی ده‌ستنیشان كرا.
ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، وه‌ك گرنگیدان به‌ ئه‌رك و به‌رپرسیارێتیه‌كانی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و بنه‌ماكانی دادپه‌روه‌ری و یه‌كسانی، ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان له‌ كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی 5/4/2022 بڕیاری دا به‌ دیاری كردنی رۆژی 16ی كانوونی دووه‌م وه‌ك رۆژی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری كوردستانیی. 
ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات، ئه‌مه‌ش دوای پێشنیازی یه‌كێتی دادوه‌رانی كوردستان هات كه‌ به‌ نووسراویان ژماره‌ 6 له‌ 30/1/2022 ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستانیان كرد و داوایان كرد رۆژێك بۆ ئه‌و یاده‌ دیاری بكرێت. ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستانیش به‌ تێكڕای ده‌نگ بڕیاری دا به‌ ده‌ستنیشانكردنی رۆژی شازده‌ی كانوونی دووه‌م به‌ رۆژی دادوه‌ریی كوردستانیی (يوم القضاء الكوردستاني). 
ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری راشیده‌گه‌ێنێت، دیاریكردنی ئه‌م رۆژه‌ش هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ ساڵرۆژی دامه‌زراندنی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌ رۆژی 16/1/1993 كه‌ خوالێخۆشبوو دادوه‌ر (ره‌شید عه‌بدولقادر سه‌لیم) وه‌ك یه‌كه‌مین سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێم ده‌ست به‌كار بوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.