کەمێک پێش ئێستا دەنگی تەقینەوەی گەورە لە قەزای خەبات بیسترا و دەرکەوت ژمارەیەک مووشەک لە نزیک پاڵاوگەکانی نەوت کەوتوونەتە خوارەوە.
پەیامنێری (کوردستان تیڤی) لە قەزای خەبات پێی ڕاگەیاندین: کەمێک پێش ئێستا ژمارەیەک مووشەک ئاراستەی قەزای خەبات کران کە بەپێی زانیارییەکان دەگوترێت 3 مووشەک بوونە.
ڕاشیگەیاند: مووشەکەکان لە نزیک پاڵاوگەکانی کۆمپانیای کار و ئاغولان کەوتوونەتە خوارەوە.
هەروەها بەڕێوەبەری ناحییەی کەورگۆسک بە کوردستان تیڤی ڕاگەیاند: هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتۆتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.