Erbil 38°C سێشەممە 03 ئازار 22:45

دژە تیرۆری کوردستان زانیاری لەبارەی هێرشە مووشەکییەکەی ئەمشەو دەدات

کوردستان TV
100%


دژە تیرۆری کوردستان ڕایگەیاند، ئەمشەو چوارشەممە سێ مووشەک لە نزیک پاڵاوگەی نەوت لە کەورگۆسک کەوتنەخوارەوە.

پەیجی دژە تیرۆری کوردستان ڕایگەیاند: بەپێی زانیارییەکانمان کەمێک پێش ئێستا سێ موشەک لە دەوروبەی دووڕیانی حەمدانییە لە میحوەڕی خازرەوە ئاراستەی شاری هەولێر کران.

ئاماژەی بەوەش دا کە مووشەکەکان لە نزیک کۆمەڵگەی کەورگۆسک و زێی گەورە لە نزیک پاڵاوگەی نەوت کەوتنەخوارەوە.

هەروەها لە ڕاگەیەنراوەکەدا پەیجی دژە تیرۆری کوردستان جەختیشی کردەوە کە هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی و ماددی لێ نەکەوتووەتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.