وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە ئەمڕۆ چوارشەممە عومرەکارێکی کورد لە شاری مەککە کۆچی دواییکرد.
وەزارەتەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند: عومرەکارێک بەناوی "مامۆستا فاتیمە حسن رەسول" دانیشتووی شاری رانیە گەڕەکی نەورۆز، دایکی دوومنداڵە، بەھۆی نەخۆشی لەشاری مەککەی پیرۆز کۆچی دواییکرد.
وەزارەتی ئەوقاف لە ڕاگەیەنراوەکە نووسیویەتی "سەرەخۆشی و ھاوخەمی ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری خوالێخۆشبێت دەکەین، لەخوای گەورە داواکارین گیانی کۆچکردوو بە بەھەشتی خۆی شاد بکات ئارامی بەھەموولایەک ببەخشێت."
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.