Erbil 38°C پێنجشەممە 12 شوبات 05:32

شانەی ئەمنی عێراق: گرووپەکانی دەرەوەی یاسا هەوڵ دەدەن پشێوی بنێنەوە

کوردستان TV
100%

 شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عیراق لەبارەی هێرشە مووشەکییەکەی ئەمشەوی سەر قەزای خەبات ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند کە گرووپەکانی دەرەوەی یاسا هەوڵ دەدەن خۆشگوزەرانییەکانی ئەم رۆژە پیرۆزانە تێکبدەن و پشێوی بنێنەوە.

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق لە ڕاگەیەنراوێکدا ئەمشەو چوارشەممە ڕایگەیاند: لە کاتێکدا خاکی عێراق بە ئارامی و باوەڕەوە سەرقاڵی مانگی پیرۆزی رەمەزانن، گرووپەکانی دەرەوەی یاسا هەوڵ دەدەن خۆشگوزەرانییەکانی ئەم رۆژە پیرۆزانە تێکبدەن و پشێوی بنێنەوە.

ڕاشیگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممەش گرووپە تیرۆرستەکان، بە سێ کاتیۆشا شارۆچکەی خەباتی سەر بە پارێزگای هەولێریان لە هەرێمی کوردستان مووشەک باران کرد و هەر سێ کاتیۆشاکە لە نزیک زەوییە چۆڵ و ناوچە کشتوکاڵییەکانی کەمپی کەورگۆسک و زێی زابی گەورە و پاڵاوگەی کەورگۆسک کەوتنەوە، بەبێ تۆمارکردنی زیانی گیانی و ماددی، هەروەها دەرکەوت مووشەکەکان لە دەروازەی حەمدانییە هەڵدرابوون.

ئاماژەی بەوەش دا کە هێزە ئەمنییە تایبەتەکان و پەیوەندیدارەکان دەستیان بەپرۆسەی گەڕان و پشکنین کرد بۆ دۆزینەوەی تیرۆریستان و ئەو کەسانەی لە پشت ئەم کردەوە تیرۆریستیە دان.

جەختیشی کردەوە کە هێزە ئەمنییەکان هەوڵی بێوەچانیان دەدەن بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردن و رادەستکردنی ئەو کەسانەی تێوەگلاون بە تێکدانی ئاسایش و سەقامگیریی بۆ دادگە سەپاندنی سزای دادپەروەرانە بەسەریاندا.

 

کوردستان رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.