Erbil 38°C سێشەممە 03 ئازار 20:49

دوو كەس بە تۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر كران

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەری نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان لە ئاسایشی سۆران بە كوردستان تی ڤی ڕاگەیان كە ئەمڕۆ دوای وەرگرتنی زانیاری و بەدوواداچوونێكی وورد، هێزەكانی بنكەی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكانی سۆران توانیان لە شارۆچكەی خلیفان ( 2 ) دوو كەسی ئالوودەبوو و فرۆشیاری ماددە هۆشبەرەكان بە بڕێك ماددەی هۆشبەری جۆری ( كریستال ) و كەل و پەلی بەكارهێنان دەستگیر بكەن.
ڕاشیگەیاند كە،تۆمەتبارەكان بەپێی ماددەی ( 25 ) لەیاسای ماددە هۆشبەرەكان پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ كراوەتەوەو ڕەوانەی بەردەم دادوەری لێكۆڵینەوە كراوە.

ئا/ فەرمان عەلی

 

 


 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.