له یاری گه‌ڕی چوونی قۆناغی چاره‌گی كۆتایی خولی ئه‌وروپا ناسراو به یۆرۆپالیگ، كاتژمێر 10ی ئه‌مشه‌و به‌كاتی هه‌ولێر، یانه‌ی بارسێلۆنا گه‌شتی ئه‌ڵمانیا ده‌كات بۆ رووبه‌روو بوونه‌وه‌ی یانه‌ی ئینتراخت فرانكفۆرت، ئه‌م یاریه بۆ یانه ئیسپانیه‌كه تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه، له‌به‌رئه‌وه‌ی بارسا دوای نۆزده ساڵ له ركابه‌ریه‌كانی قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی چامپیۆنز لیگ دوورخرایه‌وه، بۆیه ته‌واوی هه‌وڵه‌كانی ئه‌م یانه‌یه به ڕابه‌رایه‌تی چاڤی هێرناندیزی راهێنه‌ره‌كه‌ی پێشكه‌شكردنی ئاستێكی به‌رز و بردنه‌وه‌ی نازناوی خوله‌كه‌یه.
به‌م دواییه‌ش تیپه كاتالۆنیه‌كه بڕوا‌و متمانه‌یه‌كی باشی بۆ گه‌ڕایه‌وه به‌تایبه‌تی دوای بردنه‌وه‌ی له هه‌ردوو یانه‌ی ریال مه‌دریدی ركابه‌ری سه‌رسه‌ختی و سیڤیلیه له هه‌ردوو گه‌ری بیستونۆیه‌م و سییه‌می لالیگا، له به‌رامبه‌ردا ئینتراخت فرانكفۆرت له بۆندسلیگا ئاستی وه‌ك پێویست نیه‌و له خانه‌ی نۆیه‌می ریزبه‌ندی یانه‌كان دێت، بۆ ئه‌م یاریه بارسێلۆنا به هۆكاری جیا له تواناكانی هه‌ریه‌ك له مێمفیس دیپای و لوك دیۆنگ و ئانسۆ فاتی و ئۆمتیتی و سێرجی رۆبیرتۆ بێبه‌ش ده‌بێت، ناوبژیوانی سڕبی سردیان یۆڤانۆڤیچ ئه‌ركی به‌رێوه‌به‌ردنی ئه‌م یاریه‌ی پێ سپێردراوه، یۆڤانۆڤیچی ته‌مه‌ن سیی و پێنج ساڵ له قۆناغی گروپه‌كانی یۆرۆپالیگ یاری نێوان هه‌ردوو یانه‌ی ئینتراخت فرانكفۆرت و فه‌نه‌ربه‌خچه‌ی به‌رێوه‌بردوه، به‌ڵام تا ئێستا هیچ یاریه‌كی یانه‌ی بارسێلۆنای به‌رێوه‌نه‌بردووه.
له‌خولی ئه‌وروپا بارسێلۆنا ده‌بێته میوانی ئینتراخت فرانكفۆرت

100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.