سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پرسه و سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده و كه‌سوكار و هونه‌رمه‌ندانی كوردستان كرد به‌هۆی كۆچی دوایی هونه‌رمه‌ند هاوتا ئه‌سعه‌ده‌وه.
ده‌قی پرسه و سه‌ره‌خۆشییه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان:-
به‌داخه‌وه هه‌واڵى كۆچى ناواده‌ى هونه‌رمه‌ندى ناودارى كوردستان خوالێخۆشبوو هاوتا ئه‌سعه‌دم بيست.
پرسه و سه‌ره‌خۆشيى قووڵم ئاراسته‌ى خانه‌واده و كه‌سوكار و هونه‌رمه‌ند زياد ئه‌سعه‌دى برايان و هونه‌رمه‌ندانى كوردستان و هه‌وادارانى ده‌كه‌م، هاوسۆز و هاوبه‌شى خه‌ميانم.
هيواخوازم خواى مه‌زن گيانى خوالێخۆشبوو به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به هه‌مووان ببه‌خشێت.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2022/4/8
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.