Erbil 38°C دووشەممە 27 نیسان 15:33

لەسەر فەرمانی سەرۆکی حکوومەت پڕۆژەی چاککردن و قیڕتاوکردنی ڕێگەى چیاى سەفین جێبەجێ دەکرێت

کوردستان TV
100%


لەسەر فەرمانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیار درا بە خەرجکردنی گوژمەی زیاتر لە 3 ملیار و 500 ملیۆن دینار بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی چاککردن و قیڕتاوکردنى ڕێگەى چیای سەفین.

لەسەر فەرمانى مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتى هەرێمى کوردستان ڕەزامەندیی درا لەسەر خەرجکردنی گوژمەی 3 ملیار و 585 ملیۆن و 340 هەزار دینار، بە مەبەستی جێبەجێکردنی پڕۆژەی چاککردن و قیڕتاوکردنى ڕێگەى چیاى سەفین.

ئێستا ڕێکارەکانى دەستپێکردنى پڕۆژەکە دەستى پێکردووە و لەنزیکترین کاتدا لەلایەن بەرێوەبەرایەتى چاککردنەوە و پاراستنى رێگەوبانى هەولێر پڕۆژەکە جێبەجێ دەکرێت.

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.