Erbil 38°C سێشەممە 03 ئازار 13:32

حکوومەتی هەرێم هەلی دامەزراندنی بۆ دانیشتووانی هەڵەبجە ڕاگەیاند

کوردستان TV
100%

حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەلی کاری بۆ دانیشتووانی پارێزگای هەڵەبجە لە چەند بوار و تایبەتمەندییەکی جیاجیادا ڕاگەیاند.

وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: پێویستیمان بە دامەزراندنی ژمارەیەك لە هەڵگرانی بڕوانامەی (ماستەر، بەكالۆریوس)  لە تایبەتمەندیەكانی (كارگێری- توێژەری كۆمەڵایەتی - توێژەری دەروونی ) و هەڵگرانی بڕوانامەی (بەکالۆریوس و دبلۆم )لە تایبەتمەندی چارەسەرکەری سروشتی (معالج طبیعی) و هەڵگرانی بڕوانامەی (ئامادەیی، ناوەندی) بۆ پیشەی چاودێر وكارگوزاری لە رەگەزی (مێ) هەیە.

ڕاشیگەیاند: هەروەها پێویستمان بە هەڵگرانی بڕوانامەی (ئامادەیی) بۆ پیشەی پاسەوان و شوفێری لە ڕەگەزی (نێر) هەیە بۆ سەنتەری ئۆتیزم و سەنتەری ڕاهێنانی منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە پارێزگای هەڵەبجە،  سەر بە بەرێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی هەڵەبجە.

ڕوونی کردۆتەوە کە پێویستە پێشكەشكاری فۆرمی دامەزراندن تەمەنی نێوان (24 بۆ 35)  ساڵ و دانیشتوی پارێزگای هەڵەبجە بێت.

ئاماژەی بەوەش داوە کە پڕكردنەوەی فۆرم تەنها بەشێوەی ئۆنڵاین دەبێت بۆ ماوەی (3) هەفتە لە ڕێكەوتی 9/4/2022 تا ڕێكەوتی 30/4/2022.

لە ڕێگەی ئەم لینکەوە دەتوانن فۆڕمەکە پڕبکەنەوە:-
https://docs.google.com/forms/

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.