Erbil 38°C سێشەممە 03 ئازار 15:19

پارێزگاى هەولێر شوفێرانی بارهەڵگری گواستنەوەی سووتەمەنی ئاگادار دەکاتەوە

کوردستان TV
100%


پارێزگای هەولێر ئەمڕۆ هەینی سەرجەم شوفێرانی بارهەڵگر ئاگادار دەکاتەوە سەبارەت بە گواستنەوەی بەرهەمە سووتەمەنییەکان و بۆ پارێزگاکە.

لە ئاگادارییەکەی نووسینگەی ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر هاتووە "ئاگادارى سەرجەم شوفێرانى بارهەڵگر دەکەینەوە، ئەوانەى گاز، سوتەمەنى، هەر کەلوپەلێکى تر لە شارى سلێمانییەوە بۆ شارى هەولێر دەگوازنەوە، لەڕێگەى بازگەى هیران دەتوانن بار و کەل پەلەکانیان بگەیەنن."

ئەوەشی خستەڕوو کە "ئەوانەشى بار و کەلوپەل بۆ شارى دهۆک دەبەن، دەتوانن لە ڕێگەى دۆڵى ئالانە بارەکانیان بگەێنن."

ئاماژەی بەوەشداوە کە  "هەموو ئەوانەشى کە لەشارى هەولێرەوە دەگەڕێنەوە بۆ شارى سلێمانى دەبێت بەڕێگاى سماقوڵى بگەڕێنەوە." 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.