Erbil 38°C سێشەممە 03 ئازار 13:32

کەشناسی هەرێمی کوردستان: بارانبارین دەست پێ دەکاتەوە

کوردستان TV
100%

کەسناسی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمشەو هەینی بارانبارین لە ناوچە شاخاوییەکان و سەنتەری شارەکانیش دەست پێ دەکاتەوە، لە هەندێ ناوچەش تۆزوخۆڵ زیاتر دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای ئەمشەو خستەڕوو کە تێیدا هاتووە "ئه‌مشه‌و هەینی ئاسمانى هه‌رێمی کوردستان هه‌ورى ته‌واو بۆ نيمچه‌هه‌ور ده‌بێت له‌ ناوچه‌ شاخاويیه‌كان كه‌مێک نمه‌باران و هه‌وره‌تريشقه‌يه‌كى سووک ده‌بێت."

ئەوەشی خستەڕوو کە "له‌ سه‌نته‌رى شاره‌كانيش ئه‌گه‌رى دڵۆپه‌ باران هه‌يه‌ و خێرايى با له‌ سنوورى هه‌ولێر و سلێمانى گه‌رميان چالاک ده‌بێت له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ى تۆز به‌رده‌وامى ده‌بێت له‌ ناوچه‌كانى گه‌رميان تۆز و خۆڵ زياتر ده‌بێت."

هه‌روه‌ها ئاماژەی بەوەدا کە ماوه‌ى 12 كاژمێرى ڕابردوو 0.4 ملم باران له‌ ئامێدى و 0.8 ملم باران له‌ كانى ماسى باريوه‌.

کەشناسی مه‌وداى بينينى ئاسۆيى ئەمشەوی هه‌ندێک له‌ ناوچه‌كانى هه‌رێمی کوردستانی خستەڕوو کە بەمشێوەیە:-

 هه‌ولێر 4 کیلۆمەتر

 پيرمام 7 کیلۆمەتر

 سلێمانى 6 کیلۆمەتر

 چه‌مچه‌ماڵ 6 کیلۆمەتر

 دهۆك 6 کیلۆمەتر

 زاخۆ 5 کیلۆمەتر

 كەركووک 5 کیلۆمەتر

خوورماتوو 500 مەتر

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.