له‌خولی یانه‌كانی ئه‌لمانیای ناسراو به بۆندس لیگا یانه‌ی بروسیا دۆرتمۆند دوای ئه‌وه‌ی له دوو یاری رابردوو تووشی دۆراندن هاتبوو له ده‌رگای یانه‌ی شتوتگارده‌وه به‌سه‌ركه‌وتن شاد بوه‌وه.
له میانی ده‌ستپێكی گه‌ری بیست و نۆیه‌مینی خولی یانه‌كانی ئه‌لمانیا یانه‌ی بروسیا دۆرتمۆند له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به دوو گۆلی بێ به‌رامبه‌ر له یانه‌ی شتوتگارتی میوانداری برده‌وه، یاریه‌كه له‌سه‌ر یاریگای مرسیدی بێنز ئه‌رینا به‌رێوه چوو .
له گێمی یه‌كه‌م میوانه‌كان به گۆلێك پێشكه‌وتن گۆله‌كه‌ش له خوله‌كی دوازده له‌لایه‌ن یاریزان جۆلیان براندت تۆمار كرا .
له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی حه‌فتاو یه‌ك هه‌مان یاریزان جۆلیان براندت گۆلی دووه‌می خۆی یانه‌كه‌ی تۆمار كرد‌و بروسیا دۆرتمۆند سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێناو به كۆكردنه‌وه‌ی شه‌ست خال له پله‌ی دووه‌می ریزبه‌ندی دیت ، یانه‌ی شتوتگارتیش تووشی چوارده‌هه‌مین دۆراندن هات و خاوه‌نی بیست‌و حه‌وت خاله‌و له پله‌ی پازده‌می ریزبه‌ندی دێت و مه‌ترسی دابه‌زینیشی بۆ ریزی یانه پله دووه‌كانی ئه‌لمانیای له‌سه‌ره .
له بۆندس لیگادا بروسیا دۆرتمۆند سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر شتوتگارت تۆماركرد

100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.