Erbil 38°C پێنجشەممە 12 شوبات 05:25

له‌ ئه‌نبار داعش هێرشی كرده‌ سه‌ر حه‌شدی شه‌عبی و كوژراوی لێكه‌وته‌وه‌

کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ شەممە، سەرچاوەیەکی ئەمنی بە میدیا ناوخۆییەکانی عێراقی راگەیاند: بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ئاکامی پەلامارێکی چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش بۆ سەر فەوجی چواری لیوای 29ی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی جەزیرە و بادییە لەسەر رێگای ستراتیجیی لە قەزای هیتی سەر بە پارێزگای ئەنبار دوو سەرباز کوژران و 2ی دیکەش بریندار بوون.
هاوکات سەرچاوەیەکی دیکە  رایگه‌یاندووه‌: لە ئاکامی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو بە ئۆتۆمبێلێکی لیوای 13ی گرووپی حەشدی شەعبی لە ناوچەی عەکاشات لە پارێزگای ئەنبار چەکدارێکی ئەو گرووپە کوژراو و 2ی دیکەش بریندار بوون.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.