Erbil 38°C پێنجشەممە 12 شوبات 05:25

راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق: بوونی کەمپی ھۆل لە سووریا ھەڕەشەیەکی راستەقینەیە

کوردستان TV
100%

راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق، قاسم ئەعرەجی رایگەیاند کە، بوونی کەمپی ھۆل لە رۆژھەڵاتی سووریا ھەڕەشەیەکی راستەقینەیە و گوتی: عێراق، ناوچەکانی رۆژھەڵاتی سووریا بە ھەڕەشە بۆسەر ئاسایشی نەتەوەیی خۆی لەقەڵەم دەدات.

قاسم ئەعرەجی لە کۆنگرەیەکدا کە سەنتەری رافیدەین بۆ توێژینەوە سازیکردبوو رایگەیاند کە، بوونی کەمپی ھۆل لە رۆژھەڵاتی سووریا ھەڕەشەیەکی راستەقینەیە و ئاماژەی بەوەیشدا کە زیاتر لە 12 ھەزار تیرۆریست لە گرتووخانەکانی ژێر کۆنترۆڵی یەپەگەدان کە تیرۆریستانی داعش بەردەوام ھەوڵی شکاندنی ئەو گرتووخانانە دەدەن.

ئەعرەجی باسی لەوەشکردووە کە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکان و دەزگای ئاسایشی نیشتمانی، ھەروەھا دەزگای ھەواڵگریی، تیمێکی بە ئامانجی وردبینی ئەمنیی لە سەرجەم ئاوارە گەڕاوەکانی نێو کەمپی ھۆل پێکھێناوە و وردبینیش بۆ کاروانە گەڕاوەکانی دیکەیش بەردەوام دەبێت.

راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق، قاسم ئەعرەجی داوایشی کرد کە سەرجەم تیرۆریستیانی نێو کەمپی ھۆل بە ئامانجی دادگاییکردنیان بگوازرێنەوە بۆ وڵاتەکانیان و گوتی: عێراق، ناوچەکانی رۆژھەڵاتی سووریا بە ھەڕەشە بۆسەر ئاسایشی نەتەوەیی خۆی لەقەڵەم دەدات.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.