Erbil 38°C سێشەممە 03 ئازار 09:50

وەکیلی میری ئێزدییان: شنگال بووه‌ته‌ قوربانی پلانه‌ ھێزه‌ نایاساییه‌كان دەبێت ئەو ھێزانە نەمێنن

کوردستان TV
100%


وەکیلی میری ئێزدییان ھەرمان میرزا بەگ، دەڵێ، ڕەوشی ئێزدییان خراپە ناکرێت ئەم ڕەوشە خراپە درێژە بکێشێت ده‌شڵێ، ئەوەی باجەکەی دەدات ھەر ئێزدییەکان خۆیانن و بوونەتە قوربانی بەرژەوەندیی ئەو ھێزه‌ نایاساییانه‌ و دەبێت ئەو ھێزانە نەمێنن.

ھەرمان میرزا بەگ،  به‌ ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگه‌یاند: دۆخی شنگال تادێت خراپتر دەبێت، ئەمنیەتی شارەکە کەس نازانێ چی لێدیت چونکە ئەو ھێزانە لە شنگال ئاگایان لە ئایندەی ئێزدییان نییە و سەرقاڵی بەھێزکردنی پێگەیی خۆیانن.

ده‌شڵێت: لە ھیچ شوێنێکی دونیادا نەبووە ئاینێکی تەواو لە ژێر ئاوارەیی و سەختی ژیان دابێت و زیاتر لە 70% لە ئاوارەییدان و بە ھەزاران کەسیش ڕفێنراون، بۆ ئەمەش دەبێت چارەسەرییەکی نێودەوڵەتی ھەبێت دۆخی ئێزدییان چارەسەر بکرێت و ڕێککەوتنی شنگالیش جێبەجێ بکرێت.

دەشڵێ: ململانێیەکی نێودەوڵەتی لە نێو ئێزدییان دا دەکرێت، ئەوەی باجەکەشی دەدات ھەر ئێزدییەکان خۆیانن، ئێزدیەکان بوونەتە قوربانی بەرژەوەندیی ئەو ھێزانە و نایاسایین و دەبێت ئەو ھێزانە نەمێنن.

وەکیلی میری ئێزدییان ئاماژەی بەوەشكردووه‌: ئەوەی لە ئێزدییان به‌ خاوەن دەرکەوت تەنیا سەرۆک بارزانی و حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و خەڵکی ھەرێمی کوردستان بوون، ئێستاش بە ھەزاران کەس لە ھەرێمی کوردستانن، چونکە شوێنی پاراستنی ئێزدییان لە رۆژھەڵاتی ناڤیندا تەنیا ھەرێمی کوردستانە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.