Erbil 38°C سێشەممە 03 ئازار 09:30

بۆكسێنەری بەناوبانگی ئەمەریكی فلۆید مایۆزێر جارێكی دیكە ده‌گەڕێتەوە سەر حەلەبەكانی بۆكسێن

کوردستان TV
100%


 
بۆكسێنەری بەناوبانگی ئەمەریكی فلۆید مایۆزێر بڕیاری داوە جارێكی دیكە بگەڕێتەوە سەر حەلەبەكانی بۆكسێن، مایۆزێر لە چواردەی مانگی داهاتوو لە پاڵەوانێتیەكی نمایشی لە شاری دوبەی وڵاتی ئیمارات بەشداردەبێت و ڕووبەڕووی دۆن مۆری هاونیشتیمانیەكەی دەبێتەوە.
 یاریەكەش لە سەر سەكۆی نیشتنەوەی كۆپتەر لە هۆتێلی بەناوبانگی تاوەری عەرەب لە دوبەی بەڕێوەدەچێت، مایۆزێری تەمەن چلوپێنج ساڵ لە هاوینی پارساڵەوە لە حەلەبەكانی بۆكسێن دووركەوتۆتەوە كە ئەوكات یاریەكی نمایشی لەبەرامبەر لۆگان پاول ئەنجامدا، لەبەرامبەریشدا، دۆن مۆری تەمەن چل و دوو ساڵ لە ساڵی دووهەزار و شازدەوە بەشداری لە هیچ یاریەكی بۆكسێن نەكردووە .
 

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.