لە راگەیەندراوێکدا پارێزگای هەولێر بڵاویكردهوه، کە زیاتر لە 1 ملیار و چوارسەد ملیۆن دینار بۆ چاککردنەوە و قیرتاوکردنى شەقامە ناوخۆییەکانى (سیمى خاتووناوە، شارى کۆیە، گوندەکانى عەزە و شیلە و کانى ڕەش) تەرخانکراوە.
پارێزگاى هەولێر ئاماژه بهوهشدهكات، بە بڕیارى مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، ڕەزامەندی درا بە خەرجکردنى بڕى (1,430,290,240) یەک ملیار و چوار سەد و سی ملیۆن و دوو سەد و نۆوەد هەزار و دووسەد و چل دینار، بەشێوەى نەختینە و قۆناغ لەسەر بودجەى پەرەپێدانى پارێزگاى هەولێر بۆ جێبەجێکردنى ئەم پڕۆژانەى خوارەوە:
1- قیرتاوکردنى شەقامە ناوخۆییەکانى گەڕەکى سیمى خاتووناوە، بەگوژمەى (676,280,000) شەش سەد و حەفت و شەش ملیۆن و دوو سەد و هەشتا هەزار دینار.
2- چاککردنەوە و قیرتاوکردنى شەقامە ناوخۆییەکانى شارى کۆیە، بە گوژمەى (221,718,000) دووسەد و بیست و یەک ملیۆن و حەفت سەد و هەژدە هەزار دینار.
3- دروستكردن و قیرتاوكردنى چهند شهقامێكى ناوخۆیی لهگوندى عەزە، بەگوژمەى (333,710,300) سێ سەد و سى و سێ ملیۆن و حەفت سەد و دە هەزار و سێ سەد دینار.
4- قیرتاوكردنى ڕێگاى گوندەکانى (شیلە و کانى ڕەش) بەگوژمەى (198,581,940) سەد و نۆەت و هەشت ملیۆن و پێنج سەد و هەشتاو یەک هەزار و نۆسەد و چل دینار.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.