ئه‌مڕۆ شه‌ممه 9 ى 4 ى 2022، ئازاد تۆفیق پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا به‌كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاند: تاوه‌كو ئێستا سێ دامه‌زراوه‌ی گه‌وره‌ی پارێزگاكه‌مان مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه.
ئازاد تۆفیق گوتیشی، هۆكاری وه‌رنه‌گرتنی مووچه‌ی ئه‌م شوێنانه ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌وه كه پاره له‌بانكه‌كاندا نییه.
به‌هه‌مان شێوه‌ی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه تا ئێستاكه له پارێزگای سلێمانی و ئیداره‌ی راپه‌رین و گه‌رمیاندا ژماره‌یه‌ك له فه‌رمانگه و دامه‌زراوه‌ی دیكه مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه، له كاتێكدا فه‌رمانگه‌كانی پارێزگای هه‌ولێر و دهۆك مووچه‌یان وه‌رگرتووه.
جێگای ئاماژه پێدانه، هۆكاری وه‌رنه‌گرتنی مووچه‌ی به‌شێك له‌فه‌رمانگه‌كان له‌سنوری پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و شوێنه‌كانی دیكه نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی داهاتی ناوخۆیه ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری راسته‌وخۆ ده‌خاته سه‌ر فه‌رمانبه‌ران كه ده‌بێته هۆكاری ئه‌وه‌ی پاره له‌بانكه‌كاندا نه‌بێت تاوه‌كو بكرێته مووچه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.