Erbil 38°C سێشەممە 03 ئازار 09:30

سلێمانی؛ لە کارگەیەکی ئاسن تەقینەوە ڕوویدا و ژمارەیەک کەس بوونەتە قوربانی

کوردستان TV
100%

کەمێک پێش ئێستا تەقینەوە لە کارگەیەکی  ئاسنی شاری سلێمانی ڕوویدا و بەهۆیەوە ژمارەیەک برینداری لێکەوتەوە.

پەیامنێری (کوردستان تیڤی) لە سلێمانی پێی ڕاگەیاندین: لە ناحییەی تانجەڕۆی شاری سلێمانی لە کارگەیەکی ئاسن تەقینەوە ڕوویدا و ژمارەیەک قوربانی لێکەوتەوە.

ڕاشیگەیاند: بەپێێ زانیارییەکان تاوەکو ئێستا 13 کەس بریندارن، بەشێکیان برینەکەیان سەختە و باری تەندروستییان ناجێگیرە.

جێی باسە لە ساڵی ڕابردوو بەهەمان شێوە لە کارگەکەدا تەقینەوە ڕوویدا و کرێکارێکی کارگەکە گیانی لەدەستدا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.