کەمێک پێش ئێستا لە کەرکووک تیرۆریستانی داعش هێرشیان کردە سەر گوندی دووکشمانی سەر بە ناحییەی ڕیاز، کوژراو و برینداریش هەن.
پەیامنێری کوردستان تیڤی لە کەرکووک پێی ڕاگەیاندین: ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە تیرۆریستانی داعش لە گوندی دووکشمانی سەر بە ناحییەی ڕیاز هێرشیان کردۆتە سەر حەشدی سوننە.
سەرچاوەیەکی ئەمنی لە شارۆچکەی حەویجە بە پەیامنێرمانی ڕاگەیاندووە کە "لە ئەنجامی هێرشەکەدا کەسێک کوژراوە و چوار کەسی دیکە برینداربوون."
سەرچاوەکە ڕوونیشی کردەوە کە "تیرۆریستانی داعش ئۆتۆمبێلێکیان لە جۆری (کیا) بەکارھێناوە و تەقەیان لە ھێزەکانی حەشدی عەشایەری کردووە."
ئاماژەی بەوەش دا کە ئێستا پۆلیسی فیدرالی بە ناوچەکە بڵاوەیان پێ کراوە و گەڕان و پشکنین بە دوای تیرۆریستانی داعش دەستی پێ کردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.