جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق جوتیارانی هەرێمی کوردستان دڵنیا دەکاتەوە کە تەواوی شایستە داراییەکان و مافەکانیان لە یاسای ئاسایشی خۆراک زامن کراوە.
شاخەوان عەبدوڵڵا جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند: لەدوای دەستبەکاربوونمان تا ئەمڕۆ شەممە چەند جارێک لەلایەن جوتیارانی هەرێمەوە پەیوەندیم پێوە دەکرێت بۆ شایستەی دارایی ساڵانی ڕابردوو.
ئاماژەی بەوەش دا کە دوای چەند کۆبوونەوەیەک بۆ ئەم مەبەستە لەگەڵ وەزارەتی دارایی و بازرگانی و لێژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق دڵنیاتان دەکەینەوە تەواوی شایستەی داراییەکانی ساڵانی 2014 و 2015 و 2016 کە ماوەتەوە و بڕەکەی نزیکەی 310 ملیار دینارە لە یاسای ئاسایشی خۆراک جێکراوەتەوە و مافەکانتان زامن کراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.