Erbil 38°C سێشەممە 03 ئازار 08:00

ڤیدیۆ.. فڕۆكەیەكی بارهەڵگر لە كاتی نیشتنەوەیدا دەبێتە دوو پارچە

کوردستان TV
100%

لە فڕۆكخانەیەكی وڵاتی كۆستاریكا ،فڕۆكەیەكی بارهەڵگر لە جۆری "بۆینگ 757" بەهۆی روودانی كێشەیەك لە فڕۆكەكەدا لە كاتی نیشتنەوەی بوو بە دووپارچە.
ئەو فڕۆكەیە، لە كاتی فڕینی دوای 25 خوولەك بەهۆی بوونی كێشەیەكی هونەری ،بەناچاری گەڕایەوە فڕۆكەخانەكە ،لە كاتی نیشتنەوەی  پێش ئەوەی بگاتە سەر رێڕەوی خۆی بوو بە دووپارچە، بۆیە بەرپرسانی فڕۆكەخانە سەرجەم هێلەكانی هاتن و چوونی فڕۆكەخانەیان لە ترسی روودانی ئاگر  داخست ،دوای ماوەیەك فڕۆكەخانەكە بەرووی گشتیاران كرایەوە.
لەراگەیاندراوێكی فڕۆكەخانە دا هاتووە، جگە لەزیانی مادی هیچ زیانی گیانی رووینەداوە.

ئا- كامران ژێده‌ر- ئه‌لعه‌ربیه‌

شێوازی ژیان هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.