Erbil 38°C سێشەممە 03 ئازار 08:00

نزیكەی 300 ملیۆن دینار بۆ نۆژەنكردنەوەی شەقامەكانی شاری سلێمانی تەرخان كرا

کوردستان TV
100%

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندی دا لەسەر خەرجكردنی گوژمەی نزیكەی 300 ملیۆن دینار لەسەر پلانی ساڵی 2022 بە مەبەستی نۆژەنكردنەوەی شەقامە ناوخۆییەكانی چەند گەڕەكێكی نێو شاری سلێمانی.
بە گوێرەی نووسراوێكی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، ڕەزامەندی درا لەسەر خەرجكردنی گوژمەی 299,977,500 دووسەد و نەوەد و نۆ ملیۆن و نۆسەد و حەفتا و حەفت هەزار و پێنجسەد دینار بە مەبەستی جێبەجێكردنی پرۆژەی كاری نۆژەنكردنەوەی هەندێ شوێنی تێكچوو لە شەقامە سەرەكی و لاوەكییەكانی ناو گەڕەكەكانی شاری سلێمانی لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی.
ئەم گوژمەیە كاریگەری لەسەر بەرزكردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەكانی ئەو گەڕەكانەی ناو شاری سلێمانی دەبێت و هەروەها ئاسانكاری هاتوچۆش بۆ شۆفێران و هاووڵاتییان دروست دەكات.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.