Erbil 38°C سێشەممە 03 ئازار 06:05

به‌هۆی ڕووداوێكی هاتوچۆ له‌ ڕانییه‌ 6 كه‌س برینداربوون

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی ڕاپەڕین ڕایگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م به‌هۆی ڕووداوێكی هاتوچۆ له‌ ده‌ربه‌ندی ڕانییه‌ 6 كه‌س برینداربوون.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ ڕایگه‌یاند: ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م كاتژمێر 4:30 ڕووداوێكی پێكدادان له‌نێوان دوو ئۆتۆمبێلی تۆیۆتا پیكاب و فۆڕد ڤیوژن له‌سه‌ر ڕێگای سه‌ره‌كی ڕانییه‌ - ده‌ربه‌ند ڕووی دا.

ڕاشیگه‌یاند: له‌ ڕووداوه‌كه‌دا 6 كه‌س به‌ سه‌ختی برینداربوون.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ جگه‌ له‌ برینداره‌كان، زیانكێكی زۆر به‌ دوو ئۆتۆمبێله‌كه‌ و هه‌روه‌ها سروشت و ژماره‌یه‌ك دار و ستوونی ڕووناككه‌ره‌وه‌ و هێمای هاتوچۆش كه‌وت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.