Erbil 38°C سێشەممە 03 ئازار 06:05

ئه‌و باوكه‌ی كوڕی خۆی كوشتبوو ده‌ستگیركرا

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر ئاشكرای كرد كه‌ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م ئه‌و باوكه‌ی كوڕی خۆی كوشتبوو ده‌ستگیركرا.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ ڕایگه‌یاند: دوای ئەوەی کە حاڵەتێکی کوشتن لەناو شاری هەولێر لە گەڕەکی (زاگرۆس) ڕووی دا، کە تێیدا باوکێک کوڕەکەی خۆی کوشت، پاش لێکۆڵینەوەیەکی ورد و چڕی هێزەکانمان، دەستنیشانی شوێنی تۆمەتبار به‌ 4 كاتژمێر دوای ڕووداوه‌كه‌ کرا.

ڕاشیگه‌یاند: دوای فشارێکی زۆری هێزەکانمان، تۆمەتباری بکوژ بە ناوی (ک. ب. ر) تەمەن (٥٥ ساڵ) بە ناچاری خۆی ڕادەستی هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر کرد.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ئەم ڕووداوە کرایەوە و دەست بەسەر چەکی بەکارهاتووشدا گیرا.

جێی باسه‌ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م کاتژمێر 5:30ی ئێوارە تاوانێکی کوشتن لە گەرەکی زاگرۆس ڕووی دا و تێیدا باوکێک لەسەر کێشەی خێزانی کوڕەکەی خۆی کوشت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.