دوای نیوەڕۆى ئەمڕۆ یەکشەم ئومێد خۆشناو پارێزگارى هەولێر بەمەبەستى لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنییەتى بەڕێوەچوونى کارەکان، پڕۆژەى تەواوکردنى مۆنۆمێنتی شەهیدانى بەسەرکردەوە.
پڕۆژەى مۆنۆمێنتی شەهیدان لهسهر فهرمانی مهسرور بارزانی سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستان بەگوژمەی (3,280,712,000) سێ ملیار و دووسەد و هەشتا ملیۆن و حەفت سەد و دوازدە هەزار دینار و بهسهرپهرشتی پارێزگای هەولێر تەواو دەکرێت.
لەبەسەرکردنەوەکەدا پارێزگارى هەولێر لەنزیکەوە لە چۆنییەتى بەڕێوەچوونى پڕۆژەکە و کەموکوڕى کێشە و گرفت و پێداویستییەکانى کۆڵییەوە و لەنزیکەوە تەواوى بەشەکانى بەسەرکردەوە و دەستخۆشى لە ئەندازیار و کرێکار و سەرپەرشتیاران کرد بۆ بەئەنجامگەیاندنى کارەکان.
ئەم پڕۆژەیە پڕۆژەیەکى تەواونەکراوە و دواى چەندین ساڵ لەوەستانى کارکردن تێیدا، لەسەر فەرمانى سەرۆکی حکوومەت دهست به تهواوكردنی دهكرێت، مۆنۆمێنتی شەهیدان کەوتۆتە بەرزاییەکانى ناحیەى كەسنەزان له شاری ههولێر و وەک هێمایەک بۆ قوربانیدانى گەلی کورد و بەرزڕاگرتنی یادى ئەنفال و شەهیدانى کوردستان دروستکراوە.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.