پڕۆژهی چاككردن و كۆنكریتكردنی بهشێك له كۆڵانهكانی گردجوتیار به بە گوژمەی زیاتر لە (86) ملیۆن دینار ئێستا له قۆناغی جێبهجێكردندایه.
نیوەڕۆى ئەمڕۆ یەکشەم ئومێد خۆشناو پارێزگارى هەولێر بەمەبەستى لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنییەتى بەڕێوەچوونى کارەکان، پڕۆژەى چاککردن و کۆنکرێتکردنى بەشێک لە کۆڵانەکانى گردجوتیارى بەسەرکردەوە.
پڕۆژهكه بە گوژمەی (86,325,000) هەشتا و شەش ملیۆن و سێ سەد و بیست و پێنج هەزار دینار لەسەر داهاتی 15%ى سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر بە درێژی 410م2 لەلایەن کۆمپانیای محهمهد شههاب جێبەجێ دەکرێت.
لەبەسەرکردنەوەکەدا پارێزگارى هەولێر لە نزیکەوە لە چۆنییەتى بەڕێوەچوونى پڕۆژەکەى کۆڵییەوە و دەستخۆشى لە ئەندازیار و کرێکار و سەرپەرشتیارانى پڕۆژەکە کرد کە بەڕێکوپێکى کارەکانیان ئەنجام دەدەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.